مەرج و یاساکان
دواین ڕێکەوتی دەستکاریکردن: 06/06/2023
پێناسەکان:
هەژمار: واتە هەژمارێکی تایبەتیی و بێهاوتا کە بەتایبەت بۆ تۆ دروست دەکرێت، تا دەستت بگات بە ڕاژەکانمان. کاتێک باسی هەژمار کرا واتە هەموو ئەو شتانەی بەهۆی هەژمارەکەوە دروست دەبن، وەکو (ماڵپەڕەکەت کە بۆت دروست دەکرێت، ناوی پاوان، هەر بەشێکی تر).
ڕاژە: واتە هەموو شتێک کە لێرە بەکاریدەهێنیت.
زانیارییە کەسییەکان: واتە هەر زانیارییەکی تایبەتیی تۆ کە ئاڕاستەی ئێمەی دەکەیت بۆ دروستکردنی هەژمارەکەت و بەکارهێنانی ڕاژەکە.
ئێمە: دەکرێت لەژێر ناوەکانی (ئێمە، سپارک، نووسینگەی سپارک) هاتبێت، مەبەست لێی نووسینگەی سپارکە، تۆمارکراوە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی.
تۆ: واتە ئەو تاکەی تەواوی ڕاژەکەی ئێمە بەکاردەهێنێت، کە دەکرێت تاکەکەس بێت، یان کۆمپانیا، یان بریکارێک کە ڕاسپێردراوە. دەکرێت لەژێر ناوی (بەکارهێنەر)یش هاتبێت.
ماڵپەڕەکەمان: مەبەست لێی (https://sparkmy.website)
پوختە
کاتێک سەردانی ماڵپەڕەکەمان دەکەیت، دەست دەکەیت بەگەڕان و بڕیار دەدەیت ڕاژەکەی ئێمە بەکاربهێنیت، ئەوا بەر ڕاژەکە دەکەویت و دەبێت بزانیت ڕاژەکە بەم مەرج و یاسایانە بەڕێوەدەبرێن.
تکایە تەواوی خاڵەکانی ئەم پەڕەیە “مەرج و یاساکان” بخوێنەرەوە پێش ئەوەی هەژمار دروست بکەیت و ڕاژەکە بەکاربهێنیت، کاتێک کرتەت کرد لە “مەرج و یاساکانم خوێندەوە و ڕەزامەندم بە سەرجەمیان.” و هەژمارەکەت دروستکرا، ئەوا مانای ئەوەیە کە تۆ ڕەزامەندییت بە تەواوی خاڵەکانی ئەم ڕێککەوتنە. ئەگەر دەزانیت خاڵەکان لەگەڵ تۆدا ناگونجێن، کرتە مەکە لە دروستکردنی هەژمار.
ناسنامە و کەسایەتی
بە بەکارهێنانی ڕاژەکە تۆ پەیمان دەدەیت کە سەرجەم ئەو زانیارییانەی لە هەر بەشێکی ڕاژەکەدا ئاڕاستەیان دەکەیت، دروست و تەواون و هی تۆن. ناسنامە و ناو و زانیاریی هیچ کەسێکی تر بەکارناهێنیت. هەروەها پەیمان دەدەیت کە هەموو زانیارییە کەسییەکانت هاوتای بەڵگەنامە فەرمییەکانی خۆتن. هەر بەڵگەنامەیەکی فەرمیی وەکو (کارتی نیشتیمانیی، پاسپۆرت، مۆڵەتی شۆفێریی و هتد).
مەرجە گشتییەکان
- ئێمە مافی ئەوەمان هەیە هەژماری هەر بەکارهێنەرێک بە خۆی و زانیارییەکانییەوە ڕابگرین، هەر کاتێک بەکارهێنەر پێچەوانەی هەر خاڵێک لە خاڵەکانی ئەم پەڕەیە کاری کرد.
- ئێمە بۆمان هەیە ڕێگە نەدەین کەسێک ڕاژەکەمان بەکاربهێنێت و هەژمارەکەی ڕەت دەکەینەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ خۆی.
- ئێمە بۆمان هەیە ڕێگە نەدەین کەسێک ڕاژەکەمان بەکاربهێنێت و هەژمارەکەی ڕادەگرین ئەگەر زانیارییە کەسییەکانی و زانیارییەکانی کارەکەی هەڵە و نادروست بوو.
- ئێمە بۆمان هەیە هەژمار و تەواوی زانیارییەکانی بەکارهێنەرێک لەکاربخەین و بیوەستێنین، ئەگەر بێڕێزی و زمانی نەشیاوی لەگەڵ کارمەندێکی ئێمە بەکارهێنا.
- ئێمە بۆمان هەیە هەژمار و تەواوی زانیارییەکانی بەکارهێنەرێک لەکاربخەین و بیوەستێنین، ئەگەر هەڕەشە و هێرشی کردە سەر ئێمە یان کارمەندێکمان. دوای لەکارخستنی هەژمارەکەی لایەنی ئەمنیی لێ ئاگادار دەکەینەوە.
- ئێمە زانیاریی سەرجەم، یان کۆمەڵێک، یان بەکارهێنەرێک بەدیاریکراوی ئاڕاستەی دەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان دەکەین ئەگەر داوامان لێکرا.
- بەبەکارهێنانی ڕاژەکە پەیمان دەدەیت کە بازرگانیی بە ڕاژەکەی ئێمەوە ناکەیت و دووبارە نایفرۆشیتەوە بەکەسانی تر.
- تۆ هەر ناوەڕۆک و پەڕگەیەک وەکو (بەرهەمی کەسانی تر، وێنە، ڤیدیۆ و دەنگ) لەسەر ماڵپەڕەکەت بڵاوبکەیتەوە، مانای ئەوەیە دڵنیایت لەوەی مافی ئەوەت هەیە بەکاریان بهێنیت و مۆڵەتت هەیە. ئێمە بەهیچ شێوەیەک بەپرسیارنیین لە هەر کێشەیەکی مافی لەبەرگرتنەوە و مۆڵەتی بەکارهێنانی ناوەڕۆک و پەڕگەکان.
- هەر بەشێکی نوێ زیادبکرێت بۆ ماڵپەڕەکەمان یان بۆ ڕاژەکەمان، ئەوا بەهەمان شێوە ئەم مەرج و یاسایانە دەچەسپێت بەسەریاندا. تکایە ئاگاداربە، ئێمە مافی ئەوەمان هەیە بەردەوام ئەم پەڕەیە نوێ بکەینەوە، بەشی لێ زیاد و کەم بکەین و دەستکاریی خاڵەکانی بکەین، هەر کاتێک گۆڕانکارییمان لە مەرج و یاساکاندا کرد، لەڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادارت دەکەینەوە. ئەوە ئەرکی تۆیە لەکاتی گۆڕانکارییدا تەماشایان بکەیت، چونکە بەردەوامبوونت لە بەکارهێنانی ڕاژەکە، مانای ئەوەیە کە ڕەزامەندییت بە دواین وەشانی مەرج و یاساکان.
نرخەکان
ئێمە مافی گۆڕینی نرخی بەشداریکردن و بەکارهێنانی ڕاژەکەمان هەیە هەر کاتێک بمانەوێت، کاتێک نرخی بەشدارییکردن گۆڕدرا، ئەوا نرخە نوێیەکە کاریگەریی دەبێت کاتێک کاتی نوێبوونەوەی بەشدارییەکەت هات.
بەردەوامیی ڕاژەکە
- ڕاژەکە دەکرێت تووشی وەستان، خاوبوونەوە و پەستانی کاتیی ببێت، ئێمە پەیمانی ئەوە نادەین کە ڕاژەکە هەمیشە کاردەکات.
- ئێمە مافی ئەوەمان هەیە کە ڕاژەکە بووەستێنین و کۆتایی پێبهێنین هەر کاتێک بمانەوێت، لەو کاتەدا پارەی بەشدارییکردن ناگەڕێتەوە، بەڵام ئاگاداردەکرێیتەوە کە ئەو بەشانەی تۆ خاوەندارییەتییان دەکەیت بیانگوازیتەوە، واتە ماڵپەڕ و ناوی پاوانەکەت لەدەست نادەیت، ئەرکی گواستنەوەکە لەسەر تۆ دەبێت.
- دەکرێت ڕاژەکە یان نووسینگەی سپارک بفرۆشرێت و خاوەن و بەڕێوەبەرەکانی بگۆڕدرێن، ئەو کاتە خاوەنە نوێیەکە مەرج و یاسای خۆی پەیڕەو دەکات. ئێمە مافی فرۆشتنی ڕاژەکەمان هەیە هەر کاتێک بمانەوێت، لەو کاتەدا ئاگادار دەکرێیتەوە لەو گۆڕانکارییە.
پارەدان
- لە ئێستادا تەنیا پارەدان بە کاش بەردەستە، کاتێک هەژمارت دروست کرد چاوەڕێ دەبیت تا ئێمە پەیوەندییت پێوە دەکەین بۆ وەرگرتنی پارەکە، کاتێک هەژمارت دروست کرد واتە ڕەزامەندییت بە نرخی بەشدارییەکەت و لەکاتی خۆیدا ڕادەستی ئێمەی دەکەیت، ئەگەر دوای حەوت ڕۆژ لە دروستکردنی هەژمارەکەت وەڵامت نەداینەوە و پارەکەت ئاڕاستە نەکرد، ئێمە هەژمارەکەت و تەواوی زانیارییەکانت دەسڕینەوە.
- ئێمە دەکرێت ڕێگای تری پارەدان بکەینەوە، وەکو پارەدان لەڕێگەی ماستەرکارد و ڤیزاکارد. لەو کاتەدا مافی ئەوەمان هەیە ڕێگاکانی تر دابخەین و تەنیا شێوازی پارەدان ڕێگا نوێیەکە بێت.
نوێکردنەوەی بەشداریی
- بەشدارییکردن لە ڕاژەکەی ئێمە ساڵانەیە و پێویستە ساڵانە لەکاتی خۆیدا پارەی نوێبوونەوەی بەشدارییەکەت بدەیت. ئەگەر لە ڕێکەوتی نوێبوونەوەی بەشدارییەکەت پارەی بەشدارییەکەت نەدا، ئەوا هەژمار و تەواوی زانیارییەکانت دەسڕێنەوە و لەناودەچن.
- تۆ مافی ئەوەت هەیە بەشدارییەکەت ڕەت بکەیتەوە لەناو هەژمارەکەت، ئەو کاتە بەشدارییەکەت بەردەوام دەبێت تا ڕێکەوتی نوێبوونەوە، بەڵام لە ڕێکەوتی نوێبوونەوە، هەژمارەکەت و تەواوی زانیارییەکانی دەوەستن دەستت پێیان ناگات، بۆیە کاتێک بەشدارییەکانت ڕەتکردەوە دەزانیت کەوا دوای ڕێکەوتی نوێبوونەوە ناتوانیت ڕاژەکە بەکاربهێنیت و هەژمارەکەت لەدەست دەدەیت.
- ئێمە پێش ڕێکەوتی نوێبوونەوە لەڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادارت دەکەینەوە کە بەشدارییەکەت نوێدەبێتەوە، ئەگەر ویستت بەشدارییەکانت ڕابگریت لەکاتی بینینی ئاگادارییەکە پێویستە ڕایبگریت، ئەگەر ئاگادارییەکەت پشتگوێخست مانای ئەوەیە ڕەزامەندییت بە بە نوێبوونەوەی بەشدارییەکەت و ڕەزامەندییت کە پارەی نوێبوونەوەی بەشدارییەکەت بدەیت.
- ڕەنگە بتەوێت هەژمارەکەت بگوازیتەوە و لە کۆمپانیایەکی تر خۆت خاوەندارییەتی بکەیت، ئێمە ڕێگا بەوە دەدەین، بەڵام ئەرکی گواستنەوەکە بە تەواویی لە ئەستۆی تۆیە، هەر هەڵەیەک ڕووبدات ئێمە بەرپرسیار نابین لێی.
پشتگیریی
- بەبەکارهێنانی ڕاژەکە زانیاریی ئەوەت هەیە کە ئێمە تەنیا لەڕێگەی پەڕەی پشتگیرییەوە کەلەناو ماڵپەڕەکەماندایە وەڵامی پرسیارەکانت دەدەینەوە و داواکارییەکانت وەردەگرین. ئێمە پشتگیریی لەڕێگەی نامە، نامەی دەنگی، و پەیوەندیی تەلەفوونییەوە پێشکەش ناکەین.
- بەشی فرۆشتنی نووسینگەی سپارک، لەڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنی ([email protected]) و ژمارە تەلەفوونی (07721509797)وە پەیوەندییت پێوەدەکەن هەر کاتێک پێویست بوو. تۆ تەنیا لەو دوو ڕێگەیەوە پەیوەندییت پێوە دەکرێت، هەر ژمارە و ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنییەک جگە لەوانە پەیوەندیی پێوەکردییت، هیچ زانیارییەکی خۆتی پێ نادەیت. هەر هەڵەیەک بەوهۆیەوە ڕووبدات ئێمە بەرپرس نابین.
- تۆ سەرجەم ڕێوشوێنەکان دەگریتەبەر بۆ پاراستنی هەژمارەکەت، وەکو دانانی تێپەڕەوشە واتە (كلمة المرور)ی ئاڵۆز و درێژ، هەروەها زانیارییە تایبەتییەکانت لەگەڵ کەس هاوبەشیی پێناکەیت. ئەگەر هەژمارەکەت دەستی بەسەرداگیرا و دەستکاریکرا ئێمە بەرپرسیار نابیین.
- کاتێک هەژمارت دروست کرد و زانیارییەکانی کارەکەت ئاڕاستە کرد، ماڵپەڕەکەت پێشکەش دەکرێت و پێویستە ڕەزامەندبییت بە قاڵب و شێوازی دەرکەوتنی، کاتێک ڕەزامەندییت دەربڕی ئەوا ماڵپەڕەکەت جێگیر دەبێت و ناتوانیت داوای گۆڕینی قاڵب و شێوەئاساکان بکەیت. ئەگەر سوور بوویت لەسەر گۆڕینی دیزاین و شێوازی ماڵپەڕەکەت، پێویستە داوا لە بەشی فرۆشتن بکەیت داواکارییت بۆ بکەنەوە، بۆ ئەوەی ماڵپەڕێکی نوێت لە سەرەتاوە بۆ دروست بکرێتەوە، کە نرخەکە دیاریکراو نییە، بەڵام کەمتر نییە لە 200 دۆلاری ئەمریکی.
قەدەغەکراوەکان
- تۆ پەیمان دەدەیت ڕاژەکە تەنیا بۆ ئەو مەبەستانە بەکاربهێنیت کە هەڵتبژاردووە. ئەگەر وانەکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
- تۆ پەیمان دەدەیت لەڕێگەی هەژمارەکەتەوە داوای زانیاریی کەسی و تایبەتیی لە هیچ کەسێک ناکەیت و دواتر بۆ مەبەستی تر بەکاری بهێنیت لەدەرەوەی ئەم مەرج و یاسایانە. ئەگەر وابکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
- تۆ پەیمان دەدەیت هەژمار و ماڵپەڕەکەت بۆ بازاڕدۆزیی هەڕەمیی واتە (التسويق الهرمي) بەکارناهێنیت. ئەگەر وابکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
- تۆ پەیمان دەدەیت هەژمار و ماڵپەڕەکەت بۆ سیستەمی پۆنزی واتە (سلسلة بونزي) بەکارناهێنیت. ئەگەر وابکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
- تۆ پەیمان دەدەیت هەژمار و ماڵپەڕەکەت بۆ تیروپشک و یانەسیب بەکارناهێنیت. ئەگەر وابکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
- تۆ پەیمان دەدەیت هەژمار و ماڵپەڕەکەت بۆ بانگەشەکردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی و سیستەمەکانی قازانجی پارە و هاوشێوەکانی بەکارناهێنیت. ئەگەر وابکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
- تۆ پەیمان دەدەیت هەژمار و ماڵپەڕەکەت بۆ بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی نەرمەواڵەی دزراو واتە (قرصنة البرامج) بەکارناهێنیت. ئەگەر وابکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
- تۆ پەیمان دەدەیت هەژمار و ماڵپەڕەکەت بۆ فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی هیچ شتێکی دزراو وەکو (مۆسیقا، گۆرانی، وێنە، هەر کارێکی هونەریی) بەکارناهێنیت. ئەگەر وابکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
- تۆ پەیمان دەدەیت هەژمار و ماڵپەڕەکەت بۆ بڵاوکردنەوەی ڤایرۆس و ڕانسۆموێر واتە (فيروسات الفدية) بەکارناهێنیت. ئەگەر وابکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
- تۆ پەیمان دەدەیت هەژمار و ماڵپەڕەکەت بۆ بڵاوکردنەوە و پیشاندانی پۆڕنۆگرافی (خلاعة) بەکارناهێنیت. ئەگەر وابکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
- تۆ پەیمان دەدەیت هەژمار و ماڵپەڕەکەت بۆ بڵاوکردنەوەی پشێوی و ئاژاوە و تێکدانی ئاسایش بەکارناهێنیت. ئەگەر وابکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
- تۆ پەیمان دەدەیت هەژمار و ماڵپەڕەکەت بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست بەکارناهێنیت. ئەگەر وابکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
- تۆ پەیمان دەدەیت لە هەژمار و ماڵپەڕەکەتەوە سوکایەتی بەهیچ کەس و لایەنێک ناکەیت، جنێو نادەیت و هەڕەشە ناکەیت. ئەگەر وابکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
- تۆ پەیمان دەدەیت هەژمار و ماڵپەڕەکەت بۆ بڵاوکردنەوەی بانگەشە بۆ لایەن و بابەت و بەرهەمی قەدەغەکراو لە هەرێمی کوردستان بەکارناهێنیت. ئەگەر وابکەیت هەژمارەکەت ڕادەگرین.
کۆتایی
دەرچوون لە خاڵەکانی ئەم پەڕەیە و جێبەجێنەکردنی مەرج و یاساکان، یەکلاکردنەوەکەی لە هەرێمی کوردستان دەبێت و بە پێی یاساکانی ئێراق مامەڵە دەکرێت.