سیاسەتی تایبەتێتی

دواین ڕێکەوتی دەستکاریکردن: 17/06/2023

ئێمە کێین؟

  • ناونیشانی ماڵپەڕەکەمان بریتییە لە: https://sparkmy.website

شەکرۆکەکان

  • ئەگەر سەردانی پەڕەی چوونەژوورەوە بکەیت، ئێمە شەکرۆکەیەکی کاتیی دادەنێین، تەنیا بۆ ئەوەیە کە بزانین ئایا وێبگەڕەکەت پشتگیریی شەکرۆکە دەکات یان نا، ئەو شەکرۆکەیە هیچ زانیارییەکی تاکەکەسی لەخۆناگرێت و لەناودەچێت دوای داخستنی وێبگەڕەکەت.
  • کاتێک چوویتەژوورەوە، چەند شەکرۆکەیەک دادەنێین، شەکرۆکەکانی چوونەژوورەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەمێننەوە، بەڵام ئەگەر کرتە بکەیت لە “بیرم بهێنەرەوە” شەکرۆکەکان بۆ ماوەی دوو حەفتە دەمێننەوە، ئەگەر چوویتە دەرەوە شەکرۆکەکان لەناودەچن.

ناوەڕۆکەکان لە سەرچاوە دەرەکییەکانەوە

  • لەناو ماڵپەڕەکەدا دەکرێت ناوەڕۆکی تێدابێت کە لە سەرچاوەی دەرەکییەوە هێنرابێت، بۆ نموونە “ڤیدیۆکانی یوتیوب” ئەم ڤیدیۆیانە هاوشێوەی ئەوە دەردەکەون کە لە یوتیوب تەماشایان بکەیت، دەبێت ئەوە بزانیت کە ناوەڕۆکە دەرەکییەکان لەلایەن پەخشەرەکانیانەوە دەگات بەتۆ، بۆیە ڕەنگە دراوە لەسەر تۆ کۆبکەنەوە، شەکرۆکەکان یان ڕاژەیەکی لایەنی سێیەم بەکاربهێنن بۆ ئەوەی شوێن هەنگاوەکانت بکەون.

ئێمە زانیارییەکانت لەگەڵ کێ هاوبەشیی پێدەکەین؟

  • لەکاتی بەکارهێنانی سپارک مای وێبسایت تەواو ئاسوودەبە لەوەی دراوە و زانیارییە کەسییەکانت و زانیارییەکانی کارەکەت، بەهیچ جۆرێک لەگەڵ کار و کۆمپانیای تر هاوبەشیی پێناکرێت، هەروەها بەهیچ جۆرێک زانیارییەکانت لە ڕاژەکانی لایەنی سێیەم بەکارنابرێن بۆ شوێنکەوتن و بڵاوکردنەوەی بانگەشە.
  • دەبێت ئەوە بزانیت کە ڕەنگە لەلایەن فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یان دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان داوامان لێبکرێت کە زانیاریی کەسێک بەدیاریکراوی، یان کۆمەڵێک کەس ئاڕاستە بکەین، لەو کاتەدا ئێمە ئەو زانیارییانەی داواکراون ئاڕاستەیان دەکەین بەبێ گەڕانەوە بۆ تۆ.

تا چەند زانیارییەکانت لای خۆمان دەهێڵینەوە؟

  • ئەگەر هەژمارت دروست کرد، هەموو ئەو زانیارییانەی پێشکەشیان دەکەیت، لە زانیارییە کەسییەکانت تا زانیارییەکانی کارەکەت، هەمووی لای ئێمە کۆگادەکرێن و دەمێننەوە. هەر کاتێک بڕیاری وەستاندنی بەشدارییەکانتدا، مافی ئەوەت هەیە داوا لەبەشی پشتیوانیی تەکنیکیی بکەیت هەژمارەکەشت بسڕنەوە، ئەو کاتە هیچ زانیارییەکی تۆ لەناو ڕاژەکارەکانی ئێمە نامێنێت. بەڵام دەبێت ئەوە بزانیت هەر کڕیارێک بڕیاری وەستاندنی بەشدارییەکانی و سڕینەوەی هەژمارەکەی دا، لەلایەن بەشی فرۆشتنەوە پەیوەندیی پێوەدەکرێت و لە هۆکاری وەستاندنی بەشدارییەکەی پرسیاری لێدەکرێت، لەو کاتەدا بەشی فرۆشتن ئەو زانیارییانە لەناو نەرمەواڵەی بەڕێوەبردنی پەیوەندیی کڕیار (CRM)ی نووسینگەی سپارکدا کۆگا دەکەن، بۆ توێژینەوە و باشترکردنی ڕاژەکانمان لە داهاتوودا، بۆیە ئەو زانیارییانە هەرگیز ناسڕدرێنەوە، کە خۆی دەبینێتەوە (بەڵام سنووردار نییە) لە: ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنیی، ژمارەی تەلەفوون، ناوی دووانی، ناونیشان و جۆری کار.

زانیارییەکانت دەپشکنرێت؟

  • ڕەنگە لەکاتی دروستکردنی هەژماردا زانیارییەکانت لەلایەن ڕاژەیەکی دژە هەرزەواڵەوە پشکنینی بۆ بکرێت.

نوێکردنەوەی سیاسەتی تایبەتێتی

  • ئێمە دەکرێت ئەم پەڕەیە نوێبکەینەوە و خاڵی لێ زیاد و کەم بکەین، لەو کاتەدا لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادار دەکرێیتەوە.

ئاگاداری!

ئەم پلانانەی ئێستا بەردەستن تا 01/11/2023 بەردەوامییان دەبێت و کۆتاییان دێت. لە ڕێکەوتی 01/11/2023وە پلانە نوێکان بەردەست دەبن و نرخ و تایبەتمەندییەکانیان دەگۆڕێت. ئەو کەسانەی پێشتر یان تا ئەو ڕێکەوتە بەشداریی دەکەن و ماڵپەڕەکانیان دروست دەکەن، بەشدارییەکانیان بە هەمان نرخ و تایبەتمەندیی بەردەوام دەبێت و پلانە نوێکان کاریگەریی لەوان ناکات.

An ad of Spark My Website