نرخەکان
سەرەتا
تایبەتمەندیی سەرەتایی
کەمترین نرخ
ناوەند
گونجاوە بۆ کارە بچووکەکان
بەناوی پاوانی خۆتەوە
پێشکەوتوو
کارە بچووک و مامناوەندەکان
تایبەتمەندیی زیاتر
فرۆشیار
دروستکردنی فرۆشگای سەرهێڵ
فرۆشتنی بەرهەم و ڕاژەکانت
دەربارەی پلانەکان
ئێمە بەپێی بیرگە، باندبهرینی، هاتوچۆ و ژمارەی سەردانکەران کۆنترۆڵی ماڵپەڕەکان ناکەین. بەڵام پلانەکان جیاوازییان هەیە لە خێراییدا.
ئەگەر ماڵپەڕەکەت تووشی خاوبوونەوە بوو، مانای ئەوەیە ماڵپەڕەکەت ژمارەی سەردانکەرانی زیادی کردووە و چیتر پلانەکەی خۆت ناتوانێت وەڵامی داواکارییەکانی سەردانکەرانت بداتەوە، بۆیە لەو کاتەدا دەبێت پلانەکەت بەرزبکەیتەوە بۆ پلانێکی بەرزتر لەوەی خۆت.
جیاوازییەکە تەنیا لە ژمارەی ماڵپەڕەکانە لەسەر یەک ڕاژەکار. بۆ نموونە کاتێک بەشداریی لە پلانی سەرەتادا دەکەیت، خۆت بەتەنیا لەسەر یەک ڕاژەکار نییت، بەڵکو چەندین ماڵپەڕی تریش لەگەڵ تۆدا هەمان سەرچاوە بەکاردەهێنن، بۆیە کاتێک ماڵپەڕەکەی تۆ تووشی خاوبوونەوە بوو یان چیتر نەتتوانی پەڕگە باربکەیت، ئەوا مانای ئەوەیە دەبێت پلانەکەت بگۆڕیت، لەو کاتەدا دەتوانیت پلانەکەت بکەیت بە پلانێکی بەرزتر لەوەی خۆت، لە پلانی بەرزتر لەوەی خۆت ژمارەیەکی کەمتر لە ماڵپەڕ لەسەر هەمان ڕاژەکارن و تۆ سەرچاوەیەکی زیاترت لەبەردەست دەبێت.
بەڵێ، بەتەواوی دەتوانیت دڵنیابیت لە سەلامەتی و ئاسایش و ڕاژەیەکی جێگیر. چونکە تەواوی ڕاژەی سپارک مای وێبسایت لەسەر کۆمپانیای دیجیتاڵ ئۆوشن دروستکراوە.
بەڵێ هەر کاتێک ویستت، لەپەڕەی پشتگریی داواکارییەک بنێرە کە دەتەوێت ڕاپۆرتی ماڵپەڕەکەت ببینیت.
بە وردیی تایبەتمەندییەکانی پلانەکان بخوێنەرەوە، بۆ نموونە ئەگەر ویستت ماڵپەڕێکت هەبێت و گرنگ نەبێت بەلاتەوە کە ناوی پاوانی خۆت هەبێت، ئەوا پلانی سەرەتا تەواو و گونجاوە، ئەگەر ویستت ناوی پاوانی خۆتت هەبێت، دەبێت پلانی ناوەند هەڵبژێریت، هەروەها ئەگەر ویستت ماڵپەڕەکەت فرە زمان بێت، دەبێت پلانی پێشکەوتوو هەڵبژێریت.