پرسیاری هەمیشە دووبارە
ئەو نرخانەی لەناو پلانەکاندا دەیبینیت ئەوە نرخی دروستکردنی وێبسایتەکەت و بەشداریکردنی ساڵانەیە. بۆ نموونە ئەگەر پلانی ناوەند هەڵبژێریت کە نرخەکەی 132$ە ئەوە نرخی وێبسایتەکەت و بەشدارییکردنتە بۆ ماوەی یەک ساڵ.
ناوی پاوان واتە (Domain Name) ئەو ناونیشانەیە کە تۆماری دەکەیت تا سەردانکەرانت لەوێوە بێنە ناو ماڵپەڕەکەتەوە، وەکو ئەوەی کاتێک دەتەوێت سەردانی گووگڵ بکەیت دەنووسیت (google.com). ناوی پاوانی دڵخوازی خۆت لەگەڵ پاشگرەکەی هەڵدەبژێریت و ساڵانە نوێی دەکەیتەوە.
تێبینی: ناوی پاوان لەگەڵ پلانەکانی: ناوەند و پێشکەوتوو و فرۆشیار بەردەستن، ئەگەر پلانی سەرەتا هەڵبژێریت ئەوا ناوی وێبسایتەکەت دەکەوێتە پێش (sparkmy.website).
پێویست ناکات هیچ شتێک لەسەر دروستکردنی وێبسایت بزانیت، هەروەها پێویست ناکات بزانیت چۆن بەڕێوەی ببەیت. تۆ تەنیا بەشداریی لە یەکێک لە پلانەکاندا دەکەیت و زانیارییەکانی کارەکەت ئاڕاستە دەکەیت، دواتر چاوەڕوان دەبیت و ئێمە وێبسایتەکەت بە تەواویی بۆ ئامادە دەکەین، هەروەها ئێمە بەتەواوی ماڵپەڕەکەت بۆ بەڕێوە دەبەین لە نوێکردنەوە و ئاسایش و پەرەپێدانی بزوێنەری گەڕان. بۆیە تەنیا شت کە تۆ دەیکەیت ئەوەیە بابەتەکانت بڵاوبکەیتەوە یان بەرهەم و ڕاژەکانت تۆمار بکەیت و بیانفرۆشیت.
لە ئێستادا تەنیا ڕێگەی بەردەست بریتییە لە کاش، بەشداریی لە پلانی دڵخوازیی خۆتدا بکە و چاوەڕوانبە کەسێک لە بەشی فرۆشتنی نووسینگەی سپارکەوە پەیوەندییت پێوە دەکات بۆ وەرگرتنی پارەکەت. هەوڵی تەواو دەدەین کە لە ساڵی 2024وە لەڕێگەی ماستەرکارد و ڤیزاکاردەوە پارە وەربگرین.
ئەگەر بەشدارییەکەت نوێ نەکەیتەوە خاوەندارییەتی وێبسایت و ناوی پاوانەکەت لەدەست دەدەیت، بەڵام سپارک مای وێبسایت جیاواز لە هەموو کۆمپانیاکانی تر سیستەمەکانمان داخراو نییە و خاوەن وێبسایت خۆی خاوەندارییەتی وێبسایتەکەی دەکات، سپارک مای وێبسایت پشتبەستە بە وۆردپرێس و هەر کاتێک خواستی گواستنەوەی وێبسایتەکەت هەبوو دەتوانیت داوا لەبەشی پشتگیریی تەکنیکی بکەیت ڕێگەدانت بۆ بکەنەوە. بەڵام پێویستە بزانیت گواستنەوەی وێبسایت لە ڕاژەکارێکەوە بۆ ڕاژەکارێکی تر پێویستی بەشارەزاییە و ئەو ئەرکە لەسەر شانی خاوەن وێبسایتە.
بەشی پشتیوانیی تەکنیکیی ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر 09:00 تا 17:00 بەکاتی کوردستان بەردەستن. هەر کاتێک پرسیارت هەبوو یان کێشەیەکت بۆ دروست بوو دەتوانیت داوای پشتیوانیی تەکنیکیی بکەیت لە پەڕەی پشتگیریی کە تەنیا بەردەستە بۆ بەشداربووەکانمان.
تێبینی: لە ئێستادا پشتیوانیی لەڕێگەی تەلەفوون و چات بەردەست نییە.
پرسیاری ترت هەیە کە وەڵامەکەی لەناو لیستەکەدا نییە؟