هەڵبژاردنی ناوی پاوان و پاشگرەکەی تایبەتە بە بەشداربووەکانمان، لێرەوە دەتوانیت پاشگری دڵخوازیی خۆت هەڵبژێریت و تۆماری بکەیت. تەنیا ئەو پاشگرانەی لەم پەڕەیەدا دیارن بەردەستن و بەردەوامیش هەوڵی فراوانکردنی لیستەکە دەدەین. نرخی تۆمارکردنی ناوی پاوان بۆ یەک ساڵە و بەشدارییەکە ساڵانە نوێ دەکرێتەوە.
کام پاشگرە بۆ تۆ گونجاوە و مانا بە کارەکەت دەبەخشێت هەڵیبژێرە و کرتەبکە لە تۆمارکردن.
دووبارە زانیارییە کەسییەکانت دەردەکەونەوە و کرتەبکە لە بەشداریکردن.
کەسێک لە بەشی فرۆشتنەوە داواکارییەکەت پەسەند دەکات و ناوی پاوانەکەت تۆمار دەکرێت.
ئەم پلانانەی ئێستا بەردەستن تا 01/11/2023 بەردەوامییان دەبێت و کۆتاییان دێت. لە ڕێکەوتی 01/11/2023وە پلانە نوێکان بەردەست دەبن و نرخ و تایبەتمەندییەکانیان دەگۆڕێت. ئەو کەسانەی پێشتر یان تا ئەو ڕێکەوتە بەشداریی دەکەن و ماڵپەڕەکانیان دروست دەکەن، بەشدارییەکانیان بە هەمان نرخ و تایبەتمەندیی بەردەوام دەبێت و پلانە نوێکان کاریگەریی لەوان ناکات.