بەشداربە لە بەرنامەی هاوڕێکەم و بۆ هەموو فرۆشتنێک %10 وەربگرە

بەرنامەکە چۆن کار دەکات؟
بەرنامەی هاوڕێکەم ڕێگە دەکاتەوە بۆ هەموو کەسێک بۆ بەشداربوون لە ناساندن و فرۆشتنی پلانەکانی سپارک مای وێبسایت. بەشداربووانی بەرنامەکە بۆ هەر فرۆشتنێکی سەرکەوتوو بڕی %10 وەردەگرن. هیچ مەرجێکمان نییە بۆ ئەوەی بتوانیت بەشداربییت، تەنیا بۆمان ڕوونبکەرەوە چۆن ئەو کارە دەکەیت و پلانت چییە بۆ ناساندن و فرۆشتنی بەشدارییەکانی سپارک مای وێبسایت. بۆ ئەوەی زانیاریی زیاتر وەربگریت لەسەر بەرنامەکە، مەرج و هەنگاوەکان بخوێنەرەوە و پاشان فۆڕمی بەشدارییکردن پڕبکەرەوە. خۆشحاڵین بە بەشدارییکردنتان.
دوای ئەوەی فۆڕمی بەشدارییکردن پڕدەکەیتەوە، چاوەڕوان دەبیت تا داواکارییەکەت پەسەند دەکرێت. کە داواکارییەکەت پەسەندکرا کۆبۆنێکی تایبەت بە خۆتت بۆ دروست دەکرێت. دوای ئەوەی کۆدەکەت بە دەست گەیشت، ئیتر دەتوانیت دەست بکەیت بە ناساندن و فرۆشتنی بەرهەمەکە. ئێمە هیچ مەرجێکمان نییە کە چۆن ئەو کارە بکەیت، دەکرێت لە ڕێگەی سەردانکردن، پەیوەندیی تەلەفوونی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێت. دەکرێت کۆبۆنەکەت بدەیت بە کەسانی تر بۆ ئەوەی خۆیان بەکاری بهێنن، یان خۆت کۆبۆنەکەیان بۆ بەکاربهێنیت.
مەرج و هەنگاوەکان
- فۆڕمی بەشدارییکردن پڕبکەرەوە.
- چاوەڕوانی پەسەندکردنی داواکارییەکەت بە.
- کۆبۆنێک تایبەت بە تۆ دروست دەکرێت و وەریبگرە.
- دەتوانیت دەست بکەیت بە ناساندن و فرۆشتنی بەشدارییەکانی سپارک مای وێبسایت.
- دەکرێت کۆبۆنەکەت بنێریت بۆ کەسانی تر و پێیان بڵێیت لە پەڕەی بەشداریی بەکاری بهێنن، لەو کاتەدا ئەوانیش 10$ داشکاندن وەردەگرن.
- دەکرێت خۆت هاوکاریی کەسانی تر بکەیت و هەژماریان بۆ دروست بکەیت، لەو کاتەدا خۆت دەبێت کۆبۆنەکەت بەکاربهێنیت، بەشداربووەکەش 10$ داشکاندن وەردەگرێت.
- دوایی ئەوەی کەسێک کۆبۆنەکەی تۆی بەکارهێنا، یان خۆت کۆبۆنەکەت بەکارهێنا و هەژمارت بۆ کەسێک دروست کرد، ئەوا بەشی فرۆشتنی نووسینگەی سپارک پەیوەندیی پێوە دەکەن بۆ وەرگرتنی تێچووی بەشدارییەکە و چالاککردنی هەژمارەکەی. هەر کاتێک هەژمارەکە چالاک کرا، ئەوا فرۆشتنەکە بە فرۆشتنێکی سەرکەوتوو هەژماردەکرێت و بڕی دیاریکراو لەگەڵ ناوەکەت تۆمار دەکرێت.
- بڕی %10ی هەموو فرۆشتنێکی سەرکەوتوو وەردەگریت.
- بەرنامەی هاوڕێکەم تەنیا بۆ پلانەکانی سپارک مای وێبسایتە و بۆ ناوی پاوان نییە.
- ئێمە سێ مانگ جارێک بڕە کۆکراوەکان ئاڕاستەی بەشداربووان دەکەین، لە ڕێکەوتەکانی (01/01 و 01/04 و 01/07 و 01/10)
- ئێمە بڕیار لە شێوازی ناردنی پارەکان دەدەین، دەکرێت ناردنی پارەکە لە ڕێگەی بەرنامە بەکاربەرییەکانی جزدانی سەرهێڵەوە بێت، لەو کاتەدا دەبێت تۆ هەژمارت لەو ڕاژەیە هەبێت و ئامادەبییت بۆ وەرگرتنی پارەکەت، هەروەها دەبێت بزانیت ئەو ڕاژانە دەکرێت بڕێک پارە لە کۆی گشتیی کەمبکەنەوە لە کاتی ناردندا، ئەو بڕە پارەیەی کەمدەکرێتەوە لە کۆی گشتیی پارەکە کەمدەکرێتەوە.
- تەنیا ڕێگەی پەیوەندییکردن بۆ بەڕێوەبردنی بەشدارییەکەت و وەرگرتنی زانیاریی لەسەر بەرنامەی هاوڕێکەم، لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت، لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەت، ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنییەکی دروست بنووسە و بەردەوامیش ئاگاداریبە، چونکە ئێمە تەنیا لەو ڕێگەیەوە پەیوەندییت پێوە دەکەین، بە ناونیشانی ([email protected]) تکایە وەڵامی هیچ ناونیشانێکی تر مەدەرەوە.
- دەبێت بزانیت وەرگرتنی بڕی %10 کاتی فرۆشتنێکی سەرکەوتووە و تەنیا بۆ یەکەم جارە، واتە کاتێک بەشداربووەکە ساڵانی دوایی بەشدارییەکەی نوێکردەوە هیچ بڕێک بۆ تۆ نانێردرێت.